مه‌سرور بارزانی چەند نهێنیەك لەسەر شەڕی موسڵ ئاشكرا دەكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/0000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000214234.jpg)
خواكوڕك
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی راپۆرتێكی كه‌نالی “سكای نیوز”ی به‌ریتانی رایگه‌یاند، ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن، ناوچه‌ی كوردستانیین و پێشمه‌رگه لێیان ناكشێته‌وه.هه‌روه‌ها گوتی: “هیچ هۆیه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه جێیان بهێڵێت و بكشێته‌وه”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵه‌كه، سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، مه‌سرور بارزانی گوتی: “شه‌ڕی موسڵ سه‌خت ده‌بێت، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستن داعش ده‌یه‌وێت به‌رگری بكات و تونێلی زۆری له شاره‌كه لێداوه”.