شاره‌دێی وه‌رتێ … چه‌كدارانی په‌كه‌كه سێ گه‌نج ده‌فڕێنن
عومەر ھەینی، بەرپرسی رێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارەدێی وەرتێ، ڕایگەیاند: ”لە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ٤\٦\٢٠١٨، سێ ھاووڵاتی بەناوەکانی (عومەر عەبدوڵڵا مەحمود، ھەڵگورد حەمەدەمین عەبدوڵڵا و دانا خدر ھەمزە)، کە ھەرسێکیان گەنجن و دانیشتووی سەنتەری ناحیەی وەرتێن، لەلایەن ئاسایشی پەکەکە لە شوێنێک کە پێی دەگوترێت (زینێ وەرتێ) بەبێ دیاریکردنی ھیچ تاوانێک و ھۆکارێکی دیاریکراو ده‌ڕفێندرێن“.
بەرپرسی رێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارەدێی وەرتێ ڕاشیگه‌یاند:” ئەو ھاووڵاتییانە، بەڕۆژوو بوونە و بە مەبەستی گەشتکردن بۆ ئێوارە خوانێکی گەشتیاری چوونەتە ئەو شوێنە، بەڵام لەو کاتەی خەریکی ئامادەکردنی خورادن بووینە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دەستگیر کراون”.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له شاره‌دێی وه‌رتێ ده‌ڵێت :” ئەمڕۆ باوکی دوو لەو گەنجە دەستگیرکراوانە سەردانی بنکەکانی پەکەکەیان کردبوو لەو سنوورە و پێیان ڕاگەیاندبوون کە گوایە ئێوارەی ئەمڕۆ ئازادیان دەکەن، ئەگەر ئەمڕۆش ئازاد نەکرێت، ئەوا بە گوتەی خۆیان، سبەی ئازادیان دەکەن.
عومه‌رهه‌ینی ده‌شڵێت:” مامه‌ڵه‌و سه‌ڕه‌رۆیی چەکدارانی پەکەکە خەڵکی ناوچەکەی بێزار کردووە، خه‌لكی ناوچه‌كه ناتوانن بە ئازادی لەناوچەی خۆیان گەشت و سەیران و ھاتوچۆ بکەن”.
لای خۆشییەوە سابیر عەبدوڵا مەحمود، کە دەکاتە برای (عومەر عەبدوڵا محمود)، گووتی:” لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا وەکو کەسوکاری ئەو سێ ھاووڵاتییە، پێنج جار بەمەبەستی ئازادرکردنیان چوونەتە لای بنکەکانی پەکەکە، ھەرچەندە بەڵێنی ئەوەیان پێداون ئەمڕۆ یان سبەی ئازادیان بکەن، بەڵام تاکو ئێستاش ھیچ ھەواڵیان نییە”.
هه‌روه‌ها سابیر عه‌بدوڵا مه‌حمود گوتیشی :”کەسوکاری ئەو سێ گەنجە و خەڵکی شارەدێکە لە ئەنجامی ئازادکردنیان، بەنیازی ئەنجامدانی ڕێپێوان و گرتنبەری ڕێگای ترن دژ بەو سیاسەتە و ھەڵسوکەوتەی چەکدارانی پەکەکە دژ بەھاووڵاتییان لە ناوچەکە”.
وێنه‌ی سێ هاولاتییه‌كه‌ی ناحیه‌ی وه‌رتێ كه‌له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه رفێنراون