ماست باشترین خواردنە بۆ پارشێو

ژەمی پارشێو لە مانگی ڕەمەزاندا بایەخێکی تایبەتی ھەیە، بەتایبەتی لە ئێستادا بەھۆی ئەوەی کاتەکانی ڕۆژ زۆرە و بۆ ماوەی ١٦ کاتژمێر موسڵمانان بەڕۆژوو دەبن، ھەر بۆیە لە پارشێودا ژەمێک نان دەخورێت بۆ ئەوەی ھەست بە تینوێتی و برسێتی نەکەن.
 
پسپۆڕێکی بواری خۆراک بەناوی مەیسا عوسمان لەڕێگەی پێگەی “hiamag” باس لە باشترین جۆری خۆراک دەکات بۆ ژەمی پارشێو لە ڕەمەزاندا بۆ ئەوەی تەندروستی لەشت گونجاو بێت و ھەم کێشیش زیاد نەکات و کاریگەری سلبی نەبێت.
 
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و سەرچاوەی سەرەکین وەک ھێلکە و پەنیری کەم چەوری و پاقلەی فولی سودانی و جۆرەکانی، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر تێر دەکات و وزە دەدات بە لەشت، بەڵام ھێلەک بە کوڵاوی باشترە.
 
ئەو خواردنانەی سەرچاوەی سەرەکی ماددەی ڕیشاڵیەکان و کاربۆھێدراتی تەندروستن، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر ھەستی تێریت پێ دەبەخشێت و کەمێک درەنگ ھەرس دەبێت وەک شۆڤان و نانی بۆر و بقولیاتەکانی وەک نیسک و پاقلە.
 
ماست باشترین ژەمی پارشێوە، چونکە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و پڕۆتین و ڤیتامین، ھاوکات بەکتریای سودبەخش لە گەدەدا دروست دەکات کە بۆ کرداری ھەرس بەسوودە و یارمەتی دەدات زوو تینوو نەبیت.
 
سەوزەوات بەھۆی ئەوەی بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە یارمەتی لەش دەدات و قەرەبووی ئەو شلەمەنیەی لەش دەدات کە لە کاتی ڕۆژوودا دەڕوات، ھاوکات ڕێگا نادات قەبز بیت وەک خەیار و تەماتە و کاھو.
Back to top button