گوته‌بیژی یه‌كێتی :لێدوانه‌كانی چاوشئۆغڵومان بیست كه یەكێتی تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌یارمه‌تیدانى په‌كه‌كه.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 5ی6ی2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا (مه‌ولوود چاوشئۆغلو)بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و باڵێكی یه‌كێتی به هاوكاری یارمه‌تیده‌ری په‌كه‌كه تۆمه‌تبار كرد‌و گوتیشی : په‌كه‌كه دابه‌زیون بۆ ناو شاری سلێمانی .
لای خۆیه‌وه (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ) گوته‌بێژو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕوونكردنەوەیەكی له‌سه‌ر لێدوانی ئەمڕۆی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بڵاوكردەوە و رایگەیاند:”به‌سه‌رسوڕمانێكه‌وه له‌سه‌ر زارى به‌رێز چاوه‌شئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى توركیا لێدوانێكمان بیست كه یەكێتی تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌یارمه‌تیدانى په‌كه‌كه”.
گوتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت:” له دانوستاندنى (بقاع) له ساڵى (1993) و راگرتنى شه‌ڕى یه‌كلایه‌نه له نێوان كۆمارى توركیا و په‌كه‌كه به‌ناوبژیوانى تاڵه‌بانى تا رۆژى ئه‌مرۆ، سیاسه‌تى یه‌كێتی له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه نه‌گۆڕه، خه‌بات ده‌كات له پێناو چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به ئاشتى”.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گووتیشی:”یه‌كێتی ناخوازێ دڵۆپێك خوێن له‌ژێر هه‌ر ناوێك، له كورد یا تورك و هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى تر بڕژێت، بۆیه پێداچوونه‌وه‌ى وردتر به‌م هه‌ڵوێسته‌ى توركیا گرنگه و ئاشتى ده‌پارێزێت”.