مولود چاوشئۆغڵوو : وه‌زیرێكی یه‌كێتی پێی گوتم كه‌ گروپێكی ناو یه‌كێتی پشتیوانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن

له‌ میانی پرێس كۆنفرانسێكدا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 5ی6ی2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سەبارەت بەڕێكەوتنی وڵاتەكەی و ئەمریكا لەسەر چۆڵكردنی شاری منبج لەلایەن یەپەگەوە ئاماژەییشی بەهێزەكانی پەكەكە كرد لە سنوری شاری سلێمانیداو رایگەیاند :”پەکەکە دوژمنی هەولێریشە. پەکەکە لەلایەن چەند گرووپێک لەنێو پارتەکەی تاڵەبانییدا پشتیوانی کرا، لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە پشتیوانی کرا. لەسایەی ئەو پشتیوانییەی ئەواندا لە ناوچەی سلێمانی پەکەکە دابەزییە نێو شارەوە”.
 
مه‌ولوود چاوشئۆغڵووه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاشیگه‌یاند: لەگەڵ وەزیرێکی یەكێتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کۆبووەتەوە و وەزیرە یەكێتییەکە پێی گوتووە لەنێو یەكێتیدا گرووپێکی بچووک هەن پشتیوانیان لە پەکەکە کردووە، پەکەکە رێنمایی دەداتە سەرکردایەتی یەكێتی، ئێستا هەڕەشەیان لێدەکات”.
 
وەزیری دەرەوەی توركیا هەروەها گوتیشی “ئێمە سوورین لەسەر راماڵین و پاکردنەوەی پەکەکە لە دەرەوەی سنوورەکانمان و چاوەڕێی هەڵبژاردنەکانی عێراقمان ده‌کرد، بەدڵنیاییەوە پشتیوانیی ناوخۆ گرنگە، ئەوێ خاکی عێراقە، هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر عێراق دروست دەکات، لە ناوچەی شنگال دەرچوون، بەڵام بەتایبەت لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەوێ، لە قەندیل و ئەولاتری پێکهاتەیەکی بەرچاوی پەکەکە هەن. ئیشائەڵڵا ئەو ناوچانەش پاک دەکەینەوە”.
Back to top button