حەیدەر عەبادی: رێگه نهدهن كۆمسیاران بچنه دهرهوهی وڵات و ساختهكاری گهوره كراوه
دوای ئاشكرابوونی دهرئهنجامی ههڵبژاردنهكان وناڕهزایهتی گهوره له سهر ئاستی جیاجیا لێكهوتهوه كه بووه, تا دواجار پهرلهمان بڕیارێكی دژ به ئهنجامهكانی دهر كرد كه دهبێت له %10ی ههموو دهنگهكان به دهست بژمێردرێنهوه, ئێوارهی ئهمڕۆش بڕیاری قهدهغهكردنی سهفهری له كۆمسیاران راگهیاند تا ئهنجامهكان به تهواوی یهكلا دهكرێتهوه.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای جیاكردنەوەی رۆڵی دەستەی دادوەری و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی لە عێراق كرد و دووپاتی كردەوە كە لیژنەی حكوومی لێكۆڵینەوە بوونی چەندان حاڵەتی ساختەكاری لە ژمارەیەك وێستگەی دەنگدان دووپات كردووەتەوە و كۆمسیۆن بەرپرسیارە لێیان.
ئەمڕۆ سێشەم ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و دوای ئەوە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند كە بەدواداچوون تانەكانی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكەین و پێویستە رۆڵی دەستەی دادوەری و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن جیا بكرێتەوە و ئاشكرای كرد كە ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر رێنوێنی و ئەنجامەكانی كاری لیژنەی پێكهاتوو بۆ چاوخشاندن بە تانەكانی هەڵبژاردن داوە.
ئاماژەی كرد، لیژنەی پێكهاتوو لەلایەن سەرۆكایەتی وەزیران چەندان حاڵەتی ساختەكاری لە ژمارەیەك لە وێستگەكانی دەنگدان ئاشكرا كردووە و كۆمسیۆن بەرپرسیارەتی ئەوان دەگرێتە ئەستۆ و پشتبەستن بە ئامێری تاقی نەكراوە لە هەڵبژاردن ئێمەی خستە ناو كێشەكانەوە.
رێنوێنییەكانی لیژنەی سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەكان كە پەسند كراوە بریتین لەوانەی خوارەوە:
*هەژماركردنەوەی بەدستی دەنگەكان لە 5%ی هەموو بنكەكانی دەنگدان.
*هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەكان بەهۆی دەركەوتنی بوونی ساختەكارییەكی گەورە و بەمەبەست و بوونی دەستتێكەڵاوی.
*ئەنجوومەنی وەزیرانی داوا لە دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتیمانی و هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەكات بۆ راوەدوونانی یاساییانەی ئەوانەی دەستیان لە پرۆسەكە وەرداوە و رێوشوێنی یاساییان لە بەرانبەردا وەربگرن.
*ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە داواكاری گشتی دەكات بە جوڵاندنەوەی داوای سزادان لەسەر بنەمای راپۆرتی لیژنەكە.
*ئەنجوومەنی وەزیران راپۆرتەكە رەوانەی دەستەی نەزاهەی عێراق دەكات بۆ لێكۆڵینەوە و وەرگرتنی رێوشوێنی پێویست.
*راپۆرتەكە بۆ پەرلەمان رەوانە دەكرێت بۆ ئەنجامدانی ئەوەی پێویستە.
*وەك رێوشوێنێكی پێویست دەبێت بەرپرسانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە پلەی یاریدەری بەڕێوەبەر بەرەو سەرەوە، بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆك وەزیران بۆ دەرەوەی عێراق گەشت نەكەن.