ڕۆژنامهنووس و ڕاگهیاندنكارانی كهناڵی كوردنیوز بهیاننامهیهك ئاڕاستهی سهندیكای ڕۆژنامهنوسان دهكهن
ئەمڕۆ سێشەممە ٥\٦\٢٠١٨، کۆمەڵێک رۆژنامەنووس و راگەیاندنکاری کەناڵی (کوردنیوز)ی سەر بە شاسوار عەبدولواحید، بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان ئاراستەی ھەریەک لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، سەنتەری میترۆ کرد.
له بهیاننامهی ڕۆژنامهنووس وڕاگهیاندنكارانی كهناڵی ( كوردنیوز) دا هاتووه : ”وەک رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکاران و تەکنیکاران و کارمەندانی تەلەفزیۆنی (کوردنیوز) ئاگادارتان دەکەین، ھەر لەسەرەتاوە کە بڕیاری وەرگرتنیانداین، گرێبەستی پێنج ساڵ مانەوەیان لەگەڵ کردین، ئێمەش بەوپەڕی جدییەتەوە و لەماوەی ٧٠ رۆژدا خزمەتمان بە تەلەڤزیۆنی (کوردنیوز) کرد، بەداخەوە و سەرباری ئەوەی کۆمپانیای (نالیا) نەیتوانی درێژە بەو گرێبەستە یاساییە بدات کە لەگەڵماندا کردی و وەکو ئەوەی مامەڵە لەگەڵ ژمارەیەک کەسی بێزراودا بکات، زیاتر لە ٩٠ کەسی بێکار کرد“.
ڕۆژنامهنووس و ڕاگهیاندنكارانی كهناڵی ( كوردنیوز) دهڵێن:” كهناڵی كوردنیوز زۆر ڕوو قایمانە و بێ ئەوەی ھەست بەھیچ لێپرسینەوەیەک بکات، زۆر بێ شەرمانە بەنیازە دەست بەسەر مووچەی مانگی پێنجماندا بگرن ودەشیانەوێ ھەرچی خەرجیی مانگی چوار و پاداشتەکەی و مووچەی مانگی ٥ و خەرجیی و پاداشتی پەیامنێرانە، خەرج نەکەنەوە“.
له بهیاننامهكهدا نوسراوه : ”تەمەننا دەکەین بەخۆیاندا بچنەوە و خۆیان لەوە زیاتر ناشرین نەکەن و خۆیان نەخەنە ناو گێژاوی بێ متمانەیی و نا یاساییانەی ئەوتۆوە کە بەتەواوی دایانشۆرێتەوە لە ھەموو بەھایەکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی“.
پاش ئەوەی شاسوار عەبدولواحید کەناڵی (کوردنیوز)ی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی گرووپە سیاسییەکەی بەکار هێنا و ئێستاش کە هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە، کەناڵەکەی داخستووە و بە گوتەی کارمەندانیشی، مووچەکانیانی خواردووە.