یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج كشایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له‌و ه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌مریكا له واشنتۆن كۆبوونه‌وه كه پلانێكی سێ خالیان واژۆكرد به پێی پلانه‌كه ده‌بێت ناوچه‌كه به هاوبه‌شی و له ژێر چاودێری توركیا و ئه‌مریكا به رێوه بچن بۆیه ته‌نا وای یه‌كرۆژ له رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل له به‌یاننامه‌یه‌كدا كشانه‌وه‌ی خۆی له مه‌نبه‌ج راگه‌یاند.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ناسراو به یه‌په‌گه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دوایین چه‌كداره‌كانی ئه‌و هێزه له شاری مه‌نبه‌جی سووریا كشانه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌په‌گه هاتووه، چوونی هێزه‌كانیان له‌سه‌ر خواستی هاوپه‌یمانان بووه و هێزه‌كانیان به‌شێكی زۆریان له ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام داوه، ئێسته‌ش دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییانه‌ی خۆیان ده‌كشێنه‌وه كه له مه‌نبه‌ج مابوونه‌وه.
له حوزه‌یرانی 2016 هێزه‌كانی یه‌په‌گه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ جه‌نگی دژ به‌داعش به‌ره‌و مه‌نبه‌ج به‌ڕێ كه‌وتن و دوای دوو مانگ سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش راگه‌یاند، دواتر شاره‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد، كه یه‌په‌گه ئه‌مڕۆ ده‌ڵێ به‌ڕێوه‌بردنه‌كه له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یامانان بووه. به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو ساڵ، ئه‌مڕۆ بڕیاری كشانه‌وه‌یان دا.
كه به پێی به‌یاننامه‌كه ته‌نیا راوێژكاره سه‌ربازییه‌كان له مه‌نبه‌ج مابوون.
ئه‌و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه دوای دیداره‌كه‌ی دوێنێی نێوان مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و مه‌ولوود چاوش ئۆغڵوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دێت، كه ئه‌وان له واشنتن له‌سه‌ر دانانی نه‌خشه‌ڕێیه‌ك بۆ مه‌نبه‌ج رێككه‌وتن له یه‌كه‌می قۆناغی نه‌خشه‌رێیه‌كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه دێت كه ئه‌مه‌ریكا به هاوپه‌یمان و توركیا به‌تیرۆریستی ده‌زانن