ئه‌مریكا له هه‌وڵی دابڕاندنی رێكخراوی به‌دره له هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئێران
دیداره‌كه‌ی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح له‌گه‌ل دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمانێكی زۆر و ئێستا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت ئایا هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له عێراق تا چه‌ند ده‌توانن به‌رامبه‌ر فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خۆڕاگربن؟.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نیی كه له به‌رپرسێكی دیپلۆماسییه‌وه له به‌غدا زانیاریی ده‌ستكه‌وتووه “ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵدایه رێكخراوی به‌در به سه‌رۆكایه‌تی عامری، له‌و هاوپه‌یمانێتییه دابڕێت كه ئێران پاڵپشتییان ده‌كات”.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه عێراقییه‌كه گوتوویه‌تی: “له‌ناو هاوپه‌یمانێتی فه‌تحدا ململانێ و ناكۆكی زۆر ده‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌تی له پرسی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، عامری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه تا ده‌كرێت و به ئاستیكی گونجاو به‌رووی ئه‌مریكادا بكرێنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كیش بێت ئێران توڕه نه‌كات. به‌ڵام عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق به سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی كه دووه‌م گه‌وره‌ترین هێزی ناو هاوپه‌یمانێتی فه‌تحه، ئه‌و بیرۆكه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه‌و هیچ جۆره نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا قه‌بووڵ نییه”.
ئه‌مریكا عه‌سائیب به دارده‌ستی ئێران ده‌زانێت و به‌م دواییانه‌ش كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته له پرۆژه بڕیارێكدا عه‌سائیبی وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی ناساندووه.
له به‌رامبه‌ریشدا قه‌یس خه‌زعه‌لی ده‌ڵێت: “ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ئه‌مریكا ده‌یگرێته‌به‌ر، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی عه‌سائیبه له هه‌ڵبژاردندا چونكه توانیوومانه 15 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهینین، له كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی 2014 دا ته‌نها خاوه‌نی یه‌ك كورسی بوون.
ئێستاش هه‌وڵه‌كانی سیلیمان بۆ پاڵپشتیكردنی پلانی رێگه‌گرتن له عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و كاریگه‌رییه‌كانی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ناو فه‌تح كه هادی عامرییه ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كه گوتوویه‌تی: “به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراقدا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر رێكخراوی به‌در له حكوومه‌تی نوێ‌دا به‌شداریی پێبكرێت و عه‌سائیبی ئه‌هلو‌لحه‌قیش په‌راوێز بخرێت”.
چونكه موقته‌دا سه‌در پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانی سائیروون كه به 54 كوسی بووه یه‌كه‌مین لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018، به‌هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵ به‌شداریپێكردنی گرووپه‌كه‌ی خه‌زعه‌لی نییه”.
خه‌زعه‌لی پێشتر یه‌كێك بوو له یاریده‌ده‌ره‌كانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، به‌هۆی هاندانی ئێران جیابووه‌وه‌و میلیشیایه‌كی چه‌كداری پێكهێنا و به‌شداری له توندوتیژییه تائیفه‌گه‌رییه‌كان كرد. خۆیشی ده‌ڵێت: “عه‌سائیب بۆ ئه‌وه هه‌یه تا رووبه‌ڕووی ئه‌مریكییه‌كان ببێته‌وه له عێراقدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار گوتوویه‌تی: “پاش یه‌كه‌م دیداری عامری و باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، ناكۆكی نێوان خه‌زعه‌لی و عامری زیاتر ده‌ركه‌وتووه”.