دیپلۆماتكارێكی ئه‌مریكی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان – دهۆك

زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆک سەرۆکێکی نوێی دەستنیشان کرد، کە دیپلۆماتێکی پێشووی ئەمریکایە.
 
جۆن مێنزیس کە دیپلوماتكارێكی ئەمریکییە و پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە بۆسنە و بەرپرسی نوێنه‌رايه‌تى ئەمریكا بووە لە کۆسۆڤۆ، هەروه‌ها لە چەند وڵاتێکی دیکە کاری دیپلۆماسی کردووە وەکو سەرۆکی نوێی زانكۆیئەمریکی کوردستان – دهۆک دەستنیشان کرا.
 
جۆن مێنزیس لە لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: “ئەزموونێكی ئەكادیمی و كارگێڕی و دێپلۆماسی باشم ھەیە كە سوودی بۆ كوردستان دەبێت و لە ئێستاوە كار لەسەر پەرەپێدانی ھەندێ بەش دەكەين لە زانكۆ، وەك بەشی پزیشكی و بەشەكانی تر كە كوردستان پێویستییه‌تی”.
 
سه‌رۆكی نوێی زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆک گوتيشى: “ھەستێكی خۆشە كە هاتوومه‌ته‌ كوردستان، شاره‌زاييه‌كى باشم له‌ باره‌ى كوردستانه‌وه‌ هه‌يه‌. ئاگاداری مێژووی 25 ساڵەی رابردووی كوردم، دەمەوێت زانكۆ رۆڵی زیاتر بگێڕێت، نەك ته‌نيا گەنجان پێبگەیێنێت، دەخوازین زانكۆ رۆڵی خۆی لە بواری وەك پزیشكی و ھاوكاری كۆمەڵگە و باشتركردنی چۆنایەتی خوێندن و ژیان و ژیاری خەڵكی ئێرە بگێڕێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە پەرەدان بە ستافی زانكۆ بەخێرایی، دواتر ھانى دەرچووان دەدەین و هاوكارييان ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى لە ئەمریكا بخوێنن، دامەزراوە و پرۆگرامی تایبەت بە پزیشكی ده‌كەینەوە بۆ تەواوكردنی ئامانجەكانی زانكۆ”
 
له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا جۆن مێنزیس ده‌شڵێت :” من سەربوردە و ئەزمونێكی باشم لە ھەرێمی ھاوشێوەی وەك كوردستان ھەیە، لەو ھەرێمانەی دیموكراسی تازه‌ خه‌ريكى گەشەی كردنە، من لە بۆسنیا كە باڵوێز بووم و لە كۆسۆڤۆ بەرپرسی نوێنه‌رايه‌تى ئەمریكا بووم، پێموایە ھەرچیەك فێربووبم، سوودی بۆ ئەزموونی كوردستان دەبێت، من زۆر بەھیواوە لە داھاتوو دەڕوانم”.
 
زانكۆى ئه‌مريكى كوردستان – دهۆك له‌ ساڵى 2014 دامه‌زراوه‌ و ئامانجى ئه‌وه‌يه‌ نه‌وه‌يه‌كى سه‌ركرده‌ له‌ كوردستان پێبگه‌يه‌نێت و به‌ يه‌كێك له‌ زانكۆ ناسراوه‌كانى كوردستان داده‌نرێت.
Back to top button