زووبێر عوسمان :به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی پێویستی قۆناغه‌كه‌یه‌

زیاتر له‌ساڵ ونیوێكه‌ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت كۆنگره‌ی سێیه‌می ببه‌ستێت، هه‌روه‌ك ده‌وترێت ئه‌م كۆنگره‌یه‌ بۆ یه‌كێتی پێویستییه‌كی گرنگ وژیانییه‌،ته‌كه‌توله‌كانی ناو یه‌كێتی زۆر به‌زه‌قی كه‌وتوونه‌ته‌ دژایه‌تیكردنی یه‌كتری وبه‌رپاكردنی جه‌نگی راگه‌یاندن له‌نێوانیاندا،به‌كورتییه‌كی زه‌روره‌تی كۆنگره‌ بۆ حزبێكی وه‌ك یه‌كێتی كه‌ فره‌ ئاراسته‌و باڵ و ته‌كه‌توله‌ وهه‌شت ساڵه‌ كۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه‌ له‌هه‌ر كارێكی تر پێویست وله‌پێشتره‌.
 
زوبێر عوسمان جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی ده‌ڵێت: “بەستنی كۆنگرە، بابەتێكی گرنگی ناوخۆی یەكێتییە، پێویستییەكی قۆناغەكەیە”.
 
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی ده‌شڵێت:”ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاریداوە كە مەكتەبی سیاسی، بابەتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە كوردستانییەكان یەكلایی بكاتەوە، بۆ ئەوەی بەدیاریكراوی وادەی ئەنجامدانیان بزانرێت”.
 
زوبێر عوسمان جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی گوتیشی”ئەگەر ماوەیەكی درێژ هەبێت پێش هەڵبژاردنەكان، ئەوا بەدڵنیاییەوە كۆنگرەكە دەبەسترێت ،ئەگەریش ماوەكە كورت بێت، ئەوا پرسی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی، دەخرێتە دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان”.
Back to top button