پارتی و یه‌كێتی به به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌چنه به‌غداد
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا لایه‌نه عیراقییه‌كان هاوپه‌یمانێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو رابگه‌یه‌نن، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: به‌ر له ناردنی وه‌فد بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه‌و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش داده‌نێین.
ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ره‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كوتله عیراقییه‌كان گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكبهێنن، ئه‌وكاته قۆناغێكی دیكه له وتوێژه فه‌رمییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاند:” جارێ وه‌فدی دووه‌می پارتی سه‌ردانی به‌غدا ناكات، سه‌ره‌تا پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دابنێن، داواش له‌لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن ئه‌وانیش به‌شداری بكه‌ن”.
سه‌باره‌ت به ناوهێنانی هه‌ندێك به‌رپرسی پارتی كه پۆستی باڵا له به‌غداد وه‌رده‌گرن ،ئاراس حه‌سۆ میرخان گوتی: تائێستا له‌ناو پارتیدا ناوی هیچ كه‌سێك نه‌هێنراوه كه پۆستی باڵا وه‌ربگرێت له‌به‌غدا، چونكه قۆناغی وه‌رگرتنی پۆست زۆری ماوه، ره‌نگه ناوهێنانی ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌دۆست و لایه‌نگرانی پارتییه‌وه بێت.