ساڵح ژاژڵهیی :كۆبونەوە لەگەڵ یەكێتی سوكایەتییە بە خەڵك و دهنگدهر
بەرپرسێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرایدەكات، دانیشتن لەگەڵ یەكێتی سوكایەتیكردنە بە خەڵكو دەنگی دەنگدەر.
ساڵح ژاژڵهیی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دهڵێت: پێموانییە پێشوازی له وهفدی یهكێتی بكهین و تا ئێستاش هیچ بڕیارێك لەوبارەوە نهدراوه.
جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاشیگهیاند: “سەردانی چیمان دەكەن، ئەوان هاتوون ئەو هەموو فێڵو ساختەكارییەیان لەو خەڵكە كردووەو باسی چی بۆ ئەو خەڵكە دەكەن؟ مەگەر بڵێن گەردنمان ئازاد بكەن، ئەگەرنا ئێمە چیان لەگەڵ باس بكەین؟ یەكێتی بە هەموو پێوەرەكان 2 كورسی بە كۆتا 3 كورسی دەهێنا ئێستا 8 كورسی هێناوە”.
ساڵح ژاژڵهیی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان گوتیشی: “یەكێتی فێڵی لە ئێمەو لایەنەكانو پەرلەمانتارەكانی خۆشی كردووە، لەبەر ئەوە بڕوا ناكەم لەگەڵیان دابنیشین، بەڵام ئەگەری كۆبونەوە لەگەڵیان سوكایەتی بە خەڵكو دەنگی خەڵك دەكەنو حەق نییە لەگەڵیان دانیشن”.