فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاماری گه‌شته‌كانی راگه‌یاند.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لە داتایەکی تازەدا ئاماری گەشتە دەرەکیەکانی لە مانگی نیسانی رابردوو راگەیاند.”

بەپێی داتای راگەیەندراوەکە ،  لەو مانگەدا واتە مانگی 4ی2018 ، ژمارەی گەشتیارانی ھاتوو بۆ ھەرێم لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر پەنجاو نۆ ھەزار و چوار سەد و نۆ گەشتیار بووە و شەست و یەک ھەزار و سەد و سی کەسیش سەفەری دەرەوەیان کردووە.”

ھەروەھا بڕی کەل و پەل و کاڵای ھاتوو ھەزار و سەد و پەنجا و چوار تەن بووەو پەنجاو چوار تەنیش رەوانەی دەرەوە کراوە، ھەر لەو مانگەدا ژمارەی فڕۆکەکان بە نیشتن و فڕینەوە شەش سەد و سی فڕۆکە بووە.”

Back to top button