به‌په‌له‌…شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه‌ به‌رپابوو.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا سوپای تورکیا بۆردوومانکردنی 16 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان PKKی لە باشووری کوردستان راگەیاند.”

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا، دوێنێ ئێوارە 5ی6ی2018،  فڕۆکە جه‌نگیه‌كانی توركیا 16 پێگەی پەکەکەیان لە باشووری کوردستان بۆردوومانکردوون.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا باسكراوه‌.” كه‌ پێگەکان لە خواکورک، گارا، مەتین، زاب، قەندیل، ئاڤاشین و باسیان بۆردوومانکراون.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌، سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی تورکیا راشیگەیاندووە.” کە بەھۆی بۆردوومانەکەوە 6 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.

به‌ڵام له‌و باره‌وه‌، تاوەکو ئێستا پەکەکە ھیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی بۆردوومانەکە و زیانەکانی بڵاونەکردووەتەوە و چه‌ند رۆژێكیشه‌ پێكدادان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولا.”

Back to top button