دارچینی ده‌یان سودی گرنگی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.

دارچینی پێکهاتەیەکی سروشتی بەسوود و گرنگە لەڕووی تەندروستیەوە، پزیشکان بە بەهێزترین پێکهاتەی سروشتی دایدەنێن کە لەبری دەرمان چارەسەری نەخۆشیەکانی خانمان دەکات.”

سوده‌كانی بریتین له‌:-

١. دارچین سودی هەیە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن
٢. دارچین تایبەتمەندی دژە بەکتریای هەیە
٣. ئارەزووی خواردنی چەور کەم دەکات
٤. بۆنکردنی دارچین دەبێتە هۆی بەهێزکردنی چاڵاکی مێشک
٥. بەکاردێت بۆ جوانکاری: دارچین لێو خرپن دەکات، بە شێوەیەکی سادە کەمێک لە کرێمی ڤازەلین لەسەر لێوت دابنێ، دواتر کەمێک دارچین لەسەری بدە، ئینجا تێکەڵی بکە بۆ ماوەی چەند چرکەیەک، پاشان بۆ ماوەی یەک خولەک جێی بهێلە. دواتر دوبارە چینێکی تر لە کرێمی ڤازەلین لێیبدە بۆ ئەوەی لێوت ببێت بە لێوێکی پڕتر
٦. لە ڕوانگەی چینیەکانەوە بەکارهێنانی دارچین سودی تایبەتی هەیە بۆ هەڵامەت و پەسێو. کوپێک لە چای دارچین و زەنجەفیل دەبێتە هۆی حەسانەوە لە هەڵلەرزینی نەخۆشی
٧. بونی دارچین لەناو ماڵ دەبێتە هۆی خۆشکردنی بۆنی ناو ماڵ و کاریگەریشی هەیە لەسەر حەسانەوەی مێشک

Back to top button