نێچیرڤان بارزانی بهڵێن به هاووڵاتیان دهدات له بارهی چاكسازییهوه.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند.” نێلە هەوڵدان نوێترین تەکنەلۆژیا بۆ فەرمانگەکانی حکومەت دابین بکەن، بۆئەوەی هاووڵاتیان لە سیستەم و رۆتینی بێمانای ئێستای فەرمانگەکان رزگاریان ببێت.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 6ی حوزەیرانی 2018، لە رێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەی ئایزۆ بە وەزارەتی ناوخۆ، گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: “حکومەت دەیەوێت سیستەمێکی پێشکەوتوو لە بەڕێوەبەرایەتییەکان پەیڕەوبکات، بە جۆرێک هاووڵاتیان بێزار و ماندوو نەکات و رۆتین نەمێنێت”.
سەرۆك وەزیران هەروەها گوتی: “لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوە و فەرمانگەکان و نوێترین تەکنەلۆژیا بۆ فەرمانگەکانی حکومەت دابین دەکەین، پێویستە لەمپەرەکانی بەردەم کاری هاووڵاتیان لە فەرمانگەکانی حکومەت لاببرێن و دەبێ هاووڵاتیان لە سیستەمی کۆن و رۆتینی فەرمانگەکان رزگاریان بێت، ئیرادەیەکی جددیشمان بۆ ئەو چاکسازییە هەیە”.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ” زۆر باش هەستدەکەین کە هاووڵاتیان بەسەختی مامەڵەکانیان لە فەرمانگەکان دەکەن و دەبێت بۆ مامەڵەیەکی زۆر بچووک، دەیان ژوور بکەن، بۆیە دەبێت هاووڵاتیان لەو سیستەم و رۆتینە بێمانایە رزگاریان ببێت”.