بزانه ئه‌مرۆ سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ كێ كۆبۆته‌وه
ماڵپه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند”ئەمڕۆ چوارشەممە 6\6\2018، سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین، لەگەڵ موئەیەد ئەللامی، نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق کربوویەوە و لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێویستی لێكتێگەییشتنی گەلان و پێكهاتەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر قۆناغەكانی مێژوویی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.
له هه‌واڵی مالپه‌ره‌كه‌دا هاتووه” هەر لەو دیدارەدا جەخت لە ڕۆڵی دەزگەكانی ڕاگەیاندن لە بڵاوكردنەوەی كولتووری پێكەوەژیان و لەیەكتێگەییشتن كرایەوە و ئەوەیش خرایە ڕوو، كە پێویستە ڕای گشتیی عەرەبی لە ڕاستی و ڕەوایەتیی داواكاریی و مافەكانی گەلی كوردستان بگات و چیتر هەوڵ نەدرێت كە ناكۆكیی سیاسیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بكرێتە دژایەتی و دوژمنایەتی نێوان نەتەوەكان و هەروەها ڕۆڵی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسیش لە ڕاستكردنەوەی ڕای گشتیی عەرەبی لەمەڕ گەلی كوردستان بە گرنگ لە قەڵەم درا.
ماڵپه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی له‌كۆتایی هه‌واڵه‌كه‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه” ڕەوشی ڕۆژنامەگەری لە عێراق و هەروەها مەترسییەكانی هزری توندڕۆیی و تیرۆر تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.