گۆڕان وازهێنانی عوسمانی حاجی مهحمودی پشت ڕاستكردهوه
نهریتی وازهێنان له ناو بزوتنهوهی گۆڕان بووته كلتور ههرڕۆژهی بهرپرسێكی باڵای بزوتنهوهكه واز دههێنێت و دهست له كار دهكێشێتهوه ،گۆران سهبارهت به دهنگۆی وازهێنانی (عوسمانی حاجی مهحمود) ههوڵهكهی پشت ڕاستكردهوه كه ناوبراو وازی له گۆڕان هێناوه .
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: ”لەڕاستیدا یەکێتی ھەر لە سەرەتای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە شێوەیەکی چەواشەکاری و دوور لە ڕاستی، ھەندێکجار کۆمەڵێک خەڵک کە ئێمە نایان ناسین، دەیانهێننە سەر شاشە و پێشوازییان لێ دەکەن، بەناوی ئەوەی ئەمانە ھەڵسووڕاو و خەڵکی گۆڕانن، بەڵام ڕاستییەکەی لەسەرەتای دروستبوونی بزووتنەوەکەوە ئەم دیاردە بەدیاریکراوی لەلای یەکێتی ھەیە، چونکە ھەندێ خەڵک کە چوونەتە لای پارتی، دیارن و ناسراون“.
سهبارهت به وازهێنانی عوسمانی حاجی مەحموودی کرد کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی گۆڕان خهلیل سهركانی گووتی : ”بابەتی وازھێنانی عوسمانی حاجی مەحموود ڕاستە، چونکە کاک عوسمان خۆی ھەندێک بێتاقەت بووە و تۆزێ تەندرووستی جێگیر نەبووە، بەڵام ئەو ناچێتە لای ھیچ لایەنێکی سیاسی“.
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، دهشڵێت:” ھیچ سەرکردەیەکی گۆڕان پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەکردووە و ئەو قسانە دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە یەکێتی خۆی دۆخی خراپە، ئەگەر یەکێتی بە دزینی دەنگ و بەم فەزیحەیە نەبوایە کە بەم دواییە دروستی کرد، ئەوا یەکێتی بەتەواوی دۆڕابوو، بۆیە یەکێتی حزبێکی هێندە سەرکەوتوو نییە کە خەڵک بچێت بۆ لای”.