ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كانی 12ی پێنج سێ بڕیارده‌ده‌كات
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تايبه‌ت به تاوتوێكردنى پرسى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌ستى پێكرد.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به به‌شداری 173 په‌رله‌مانتار ده‌ستی پێكردووه،ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه دراوه :
– ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕياريدا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
– ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زۆرينه‌ى ده‌نگ بڕياريشدا (9) دادوه‌ر راسپێرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى كۆميسيۆن و سه‌رجه‌م به‌رپرسانى باڵاى كۆميسيۆنى سڕكرد.
– ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاده‌سپێرێت بۆ جێبه‌جێكردنی بریاره‌كان و له ڕۆژی ده‌ركردنیه‌وه كاری پێده‌كرێت .