سەفین دزەیی: بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی دروست نەبێت، دەبێ ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌٣٠ی٩ی٢٠١٨ به‌ڕێوه‌ بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆن ده‌ستی به ‌ئاماده‌كاری كردووه‌.
 
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “وادەی یاسای ھەڵبژاردنی كوردستان تەواو دەبێت و بەپێی یاسا دەبێ ھەڵبژاردن بكرێت، وادەی ھەڵبژاردنیش لەلایەن سەرۆكایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دیاركراوە و وادەیەكی گونجاوە”.
 
لەبارەی دواخستنی وادەی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بریاره‌ ٣٠ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌رێوه‌ بچێت،گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گووتی :” وابزانم سەرۆكی حكوومەتیش ناتوانێ بڕیاری دواخستنی ھەڵبژاردن بدات، چونكە لە دوو خولی پەرلەمان كە درێژكرابووەوە كۆتایی پێدێت، ئەوكاتە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی دروست نەبێت، دەبێ ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”.
Back to top button