كۆماری ئێسلامی ئێران ههڕهشه دهكات
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی هێزی یەکەمی مووشەکییە لە ناوچەکەدا و هەر دوژمنێك جارێك لە ئێران بدات ئەوا 10 جار لێی دەدرێتەوە.
ئهمڕۆ بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئیران، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبهری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگهیاند:” بەرهەمهێنانی ئەو مووشەکانە دەبێتە هۆی پاراستنی ئاسایشی ئێران ،ئەوەی ئەوروپا باسی دەکات خەونێکی ئاڵۆزە و دەبێ بزانن خەونەکەیان وەدی نایەت”.
رێبهری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران گوتیشی: ” ئیران قبووڵی ناکات هەم گەمارۆی لەسەربێ و هەمیش چالاکییە ئەتۆمییەکانی رابگرێت و هۆشداریشیدا لە ئەگەری نەمانی رێککەوتننامەی ئەتۆمیدا، چالاکییە ئەتۆمییەکانیان دەست پێدەکەینەوە”.