كۆمپانیای پیجۆتی فه‌ره‌نسی كاره‌كانی له‌ ئێران هه‌ڵپه‌سارد

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی گه‌وره‌ كۆمپانیای پیجۆتی فه‌ره‌نسی، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كاری وه‌به‌رهێنان له‌ بواری ئۆتۆمۆبیلدا، كۆمپانیاكه‌یان بڕیاریداوه‌، له‌ شه‌شی مانگی ئابی داهاتوو سه‌رجه‌م چالاكی كۆمپانیاكه‌یان له‌ ئێران هه‌ڵپه‌سێرێت.
 
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمپانیای پیجۆتی فه‌ره‌نسی ڕایگه‌یاند:” هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانیان له‌ وڵاتی ئێران هیچ كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر باڵانسی دارایی و داهاتی كۆمپانیاكه‌یان نابێت، چونكه‌ ئه‌و داهاته‌ی له‌ ئێران ده‌ستیان ده‌كه‌وێت بڕه‌كه‌ی ناگاته‌ له‌ 1%ی داهاتی گشتی كۆمپانیاكه‌یان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان”.
 
كۆمپانیای پیجۆت یه‌كه‌م كۆمپانیا نییه‌ كه‌ چالاكییه‌كانی له‌ ئێران هه‌ڵپه‌سێرێت، پێشتریش كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ، كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رووسیه‌، ته‌واوی چالاكییه‌كانی له‌ ئێران هه‌ڵپه‌سارد.
Back to top button