“دەبێت كورد، ئایندەی ناوچە جێناكۆكەكان لەگەڵ بەغدا یەكلایی بكاتەوە”

دوای ئاشكرا كردنی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری عێراق له‌ ئێستا دا كورد وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌ مه‌یدانی سیاسیی عێراق ده‌رده‌كه‌وێت, ئەندامێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش جەختدەكاتەوە ” یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی كورد، گرنگە بۆ بەهێزكردنی پێگەی لە بەغدا و هاوكات بۆ پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكانی هەڵبژاردن و مافە دەستورییەكانی هەرێم.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاندووه‌ “كورد لە ساڵی 2014وە لە سەرجەم دانوستانەكانیدا لەگەڵ بەغدا یەكدەنگ بوو، بۆیە توانی چەندین پۆستی سیادی گەورە بەدەست بهێنێت، ئەگەر لەمەودوا یەكدەنگ نەبێت ئەوا ناتوانێت پارێزگاریی لە مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات”.

شاخەوان عەبدوڵڵا گوتوشیه‌تی “دەبێت كورد، پێش بەشداریكردنی لە پرۆسەی سیاسی عیراق، ئایندەی ناوچە جێناكۆكەكان و گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، بۆ سنوری ساڵی 2014 و چەمكی هاوبەشی و تەوافوق، بە تەواوی یەكلایی بكاتەوە، دەنا بێجگە لە ستستی و زەلیلی، هیچی دەستناكەوێت لەو حكومەتە نوێیەدا”.

Back to top button