مه‌ترسیدارترین باندی دزین و رفاندن له‌ كوردستان ده‌ستگركران

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر – كۆیه‌ ده‌ستگیركردنی باندێكی “مه‌ترسیداری دزین و رفاندن و تاوانی جۆراوجۆر”ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئافره‌تیان بۆ (ئیغراكردن) بەکارهێناوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست خواكوڕك كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر – كۆیه‌ رایگه‌یاند كه‌ “پاش به‌دواداچوون و زانیاری كۆكردنه‌وه‌ له‌ڕێی سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه‌ توانرا رۆژی 25ی ئایاری 2018 باندێك ده‌ستگیربكرێن كه‌ پێكهاتوون له‌ نۆ پیاو و ئافره‌تێك”.

ئاسایش ده‌ڵێت: “له‌ كۆی 10 كه‌س توانراوه‌ نۆ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیربكرێن و له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ق ته‌ق په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ بكرێته‌وه‌”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ “تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ دانیان ناوه‌ به‌ چه‌ندین تاوانی جۆراوجۆری وه‌ك رفاندنی خه‌ڵك و ئازادكردنیان له‌ به‌رامبه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك، هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان و دزینی كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ها وه‌ك (لاپتۆپ، ئایپاد، زێڕ، موبایل و پاره‌) و به‌كارهێنانی ئافره‌ت بۆ (ئیغراكردن) و وێنه‌گرتنی كه‌سی به‌رامبه‌ر بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیاندا”.

ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر – كۆیه‌ ده‌ڵێت: “ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ ئه‌م بانده‌ ئه‌نجامیان داوه‌ پێشتر ده‌رهه‌ق به‌ هاوڵاتیان، سكاڵا تۆماركراوه‌ به‌ڵام نه‌توانراوه‌ ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ئاشكرا بكرێت”.

Back to top button