برێت ماکگۆرک سەردانی منبج دەکات
دوای رێككهوتنی نێوان ههردوو وهزیرانی دهرهوهی ئهمریكا و توركیا, له بارهی مونج له رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا, ئهمڕۆ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دەگاتە منبج و بڕیارە لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازی منبج کۆببێتەوە و رەوشی ناوچەکە تاوتوێ بکەن ، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی منبجیش دەڵێ: “بەهیچ شێوەیەک لە منبج ناچینە دەرەوە”.
به پێی زانیاریهكانی خواكوِك : دوای دوو رۆژ بەسەر تێپەڕبوونی کۆبوونەوەی نێوان چاوشئۆغڵوو و مایک پۆمپیۆ و رێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی نەخشەڕێگەیەک لەبارەی منبج ، ماوەی دوو رۆژە ترسێک لەلایەن هاووڵاتیانی منبجەوە دروستبووە ، هاوکات جموجۆڵێکی زۆر هەم لەلایەن ئەنجوومەنی سەربازی منبج و هەم لەسەر سنووری هێزەکانی مەرتاڵی فورات و هەمیش هێزەکانی تورکیا هەیە.
ئەمڕۆش هەر لەو چوارچێوەیەدا ، ئەنجوومەنی سەربازی منبج کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیان رێکخست گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی منبج رایگەیاند ، کە ئەوان بەهیچ شێوەیەک لە منبج دەرناچن.
هەر ئەمڕۆش برێت مەکگۆرک ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە منبج و بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازی منبج کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی دوایین رەوشی ئەو شارە بکەن.