سەرۆكوەزیرانی توركیا:عێراق هەرچی دەلێت با بلێت ئێمە هێزەكانمان ناكشێنینەوە

خواكوڕك
 
سەرۆك وەزیرانی توركیا لە میانی پێشكەش كردنی وتارێكی دا لە شورای ژووری بازرگانی و پێشەسازی توركیا دەلێت: حكومەتی عێراق حەدی نییە بەو شێوەیە لەگەڵمان قسە بكات.
 
بینالی یڵدرم سەرۆكوەزیرانی توركیا هەورەها دەلێت، 63 وڵاتی جۆراو جۆڕ هێزی سەربازی لە عێراق هەیە و بەڵام بەغدا تەنها بوونی ئێمەی كردۆتە ئامانج و پێمان نالێت نیوزلەندا لەعێراق ئیشی چییە.
 
یەلدرم گوتی توركیا وڵاتێكی كاریگەر و رۆڵی گەورەی هەیە لەئاشتەوای ناوچەكە و هەوڵەكانی ئێمەش بۆ سەقامگیری و ئاشتیە لەناو دەوڵەتانی دراوسێمان بۆیە پەرلەمانی عێراق حەدی نیە وا باسی هێزی توركیا بكات.
 
هەروەها یلدرم دەشلێت، یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا به‌لای ئێمه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ دەشڵێت “توركیا له‌گه‌ڵ داعش و په‌كه‌كه‌ به‌ره‌نگار ده‌بێته‌وه‌، هەروەها دەشلێت: لەبارەی شەڕی موسڵ و رەخنەكانی حكومەتی عێراق لە پلانی توركیا بۆ بەشداریكردن لەو شەڕە و ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە خاكی عێراق، سەرۆكوەزیرانی توركیا گوتی “هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانمان له‌ باشیك به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نیشته‌جێ كراون. هێزه‌كانمان له‌ باشیك بۆ مه‌شق و سه‌ربازیی بوونیان هه‌یه‌ ، گوتیشی ، 35 ساڵه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی عێراق هێرش ده‌كاته‌ سه‌رمان، بۆیە مافی خۆمانە ئۆپەراسیۆنی دژی ئەنجامبدەین”.
 
سەرۆكوەزیرانی توركیا دەڵێت “به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌هه‌ستیاریی توركیا بگرێت، په‌رله‌مانی عێراق سوپای توركیای به‌داگیركه‌ر ناساندووه‌. عێراق نیازی پاكی نییه‌ به‌م هه‌ڵوێسته‌. عێراق چی ده‌ڵێت با بڵێت لای ئێمه‌ گرنگ نییه‌ هێزی توركیا هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌”.
 
بینالی یڵدرم گوتیشی “حكومه‌تی عێراق حه‌ددی نییه‌ ئه‌م داوایه‌مان لێبكات و سوپای توركیا به‌داگیركه‌ر بناسێنێت. هێزه‌كانی توركیا بۆ گه‌ره‌نتیكردنی ئه‌نجام نه‌دانی هیچ گۆڕانكارییه‌كی دیمۆگرافی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌”.
Back to top button