سه‌فین دزه‌یی: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی په‌كه‌كه له سیده‌كان و وه‌رتێ نه‌بن سوپای توركیاش سنور نابه‌زێنێت
سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: “سوپای توركیا به‌هۆی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه هاتۆته باشوری كوردستان، بۆیه هیوادارین هێزه‌كانی په‌كه‌كه ناوچه‌كان چۆلكه‌ن”.
له باره‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌شنگال سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند:”هێزی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌ڕه‌كانی دژه‌تیرۆرن و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته چونكه ئه‌و ناوچه‌یه هاوسنووری رۆژئاوای كوردستان و سوریایه، بۆیه ئه‌وه به‌شێكه له كاری هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش”.
له‌باره‌ی هێزه‌كانی توركیا له سنووری قه‌ندیل و سیده‌كان و خاكی هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتی:” له‌هه‌شتاكانه‌وه رێككه‌وتن له‌نێوان عیراق و توركیا هه‌یه‌و چه‌ندین جاریش سوپای توركیا هاتوون و شه‌ڕیش روویداوه‌و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا نزیكه‌ی 300 گوند ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌سیده‌كان و شاره‌دێی وه‌رتێ و ناوچه سنوریه‌كاندا نه‌بن، ئه‌وا سوپای توركیاش نایه‌ت ،هیواداریشه په‌كه‌كه ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ بكه‌ن و توركیاش رێز له سه‌روه‌ری خاكی عیراق بگرێت.
له‌باره‌ی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌فین دزه‌یی ده‌لێت:” گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی ئێران كردووه و پێمان وتوون كه رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و ره‌چاوی ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌ن”.