ترەمپ و كیم لەم هۆتێلە یەك دەبینن

بریارە لە (١٢)ی مانگی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە هۆتێلی کاپێلا لە وڵاتی سه‌نگاپووره‌ کۆببنەوە.
 
کاپێلا هوتێلێکی پینج ئەستێرەیە و لە (١١٢) ژوور پێکهاتووە، یەکێکە لە هۆتێلە گرانبەهاکانی سه‌نگاپووره‌ و تێچووی شەوێک مانەوە لە 400 دۆلاری ئەمریکی دەست پێدەکات تا نزیکەی حەوت هەزار دۆلار.
 
بۆ رۆژی ١٢ی حوزه‌یران، كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هیچ ژوورێكی هۆتێله‌كه‌ نه‌ماوه‌ بتوانیت تۆماری بكه‌ی و تێیدا بمێنییه‌وه‌، چونكه‌ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 
پێشتریش رۆژنامه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، پیۆنگ یانگ، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ تێچووی مانه‌وه‌ی كیم هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی دیداره‌كه‌ له‌ هۆتێل، به‌و پێیه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كان له‌ هۆتێله‌كه‌، شه‌وانه‌ شەش هه‌زار دۆلار خه‌رجی بووه‌، ئه‌وه‌ش یه‌كێك بوو له‌ گرفته‌كانی به‌رده‌م لووتكه‌كه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ئیستا چاره‌سه‌ر كرابێت.
 
هۆتێله‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوورگه‌ی سێنتۆسای كه‌ناراوه‌كانی باشووری سه‌نگاپووره‌ و به‌ یه‌كێك له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌ به‌ناوبانگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا داده‌نرێت.
Back to top button