فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەجمەدین کەریم دەرچوو
دوای دەرچونی بڕیاری دەستگیرکردنی ڕێبوار تالەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، کەمێک بەر لە ئێستا بڕیاری دەستگرکردن بۆ نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک دەرچوو.
بەپێی زانیاریەکانی(خواکوڕک) بڕیاری دەستگیرکردن بۆ نەجمەدین کەریم پارێزگاری شەرعی کەرکووک دەرچووە هەروەها بڕیارەکە بەپێی ماددەی ۱۲۱ی فەرمانی دەست بەسەر داگرتنی تەواوی مولک و ماڵی گواستراوەو نەگواستراوەی پارێزگاری کەرکووک دراوە
هەروەها بڕیارەکە لەلایەن دادوەرێکی کورد دەرچووە بەناوی سەباح محەمەد ئیبراهیم دەرووە.