حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتە سەرخەت لەسەر سوپای توركیا لەباشیك
خواكوڕك
لە ماڵپەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، كە سوپای توركیا لەسەر رەزامەندا بەغدا لە عێراقە و دەلێت ،دوای پەلاماردانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان و عێراق، وڵاتانی هاوپەیمان و زۆر دەوڵەتی دیكه، هاوكاریی سەربازی و مەشق و ڕاهێنانیان پێشكەش به هەرێمی كوردستان و عێراق كرد”.
هەروەها سەفین دزەیی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەو چوارچێوەیەدا بە ئاگاداری و ڕەزامەندیی وەزیری بەرگریی عێراق و حكوومەتی عێراقی فیدرال، دوو بنكەی مەشق و ڕاهێنان لە دووبەردان و باشیك لە نزیك شاری مووسڵ كرانەوە، ئەویش بەمەبەستی مەشق و ڕاهێنان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاسانكاری بۆ ئەو پرۆسەیە كردووە”.
هەروەها سەفین دزەی ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە لە پرۆسەکەدا پسپۆڕە سەربازییەكانی توركیا لە هەردوو شوێنەکە، ڕاهێنانیان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا كردووە و وەزیری بەرگریی عێراقیش سەردانی بنكەكانی مەشق و هێزە توركییەكانی كردووە. دەشڵێت: گلەوە زیاتر، نە سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان و نە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری هیچ بەرنامەیەكی دیكه نین”.