ئاگادارییهكی بهپهله له پۆلیسی هاتوچۆوه بۆ شوفێران.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر له راگهیاندراوێكدا ڕایدەگەیەنێت.” كه بەهۆی گەیشتنی كارەكانی پرۆژەی شەقامی 120مەتری خیرا بۆسەر ریگای بنەسلاوەی نوێ، ئەم ڕێگایە بەتەواوی دادەخرێت.”
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی هاوڵاتیان و شۆفێرانی كردووە، ڕایگەیاند:” سەرجەم شوفیران وهاوڵاتیانی شاری هەولێر ئاگادار دەكەینەوە كەوا لە ئەمڕۆوە بەهۆی گەیشتنی كارەكانی پرۆژەی شەقامی 120مەتری خێرا بۆ سەر ریگای بنەسلاوەی نوێ ئەم ریگایە بەتەواوی دادەخریت”.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: هاولاتیان وەك ڕێگای بەدیل دەتوانن ڕێگای كۆنی بنەسڵاوە بەكاربێنن وەلەدواییش بینەوە سەر شوینی ترافیك لایتی باداوە وەبچنەوە بۆلای مزگەوتی سعید نورسی وبگەرینەوە سەرشەقامە تازەكەی بنەسڵاوە.
لە ئاگاداری نامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: لەهەمان كاتدا چەند ڕێگایەكی تریش هەیە كەبەناو كۆڵانەكانی ئەو گەڕەكانە كە دەكەونە ئەو دیوو ئەو دیوی شەقامەكە وەك بەدیلی بەكاربێنن.