وهزارهتی خوێندنی باڵا پێداچوونهوه به لیستی زانكۆكانی توركیا و ئێران دهكات.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له بارهی زانكۆكانی ئێران و توركیاوه روونكردنهوه دهدات و دهڵێت.” كه وەزارەتەكەمان بەپێی ستاندار و پێوەر جیهانییەكان و ڕیزبەندییە جیهانییەكانی زانكۆكان، دەست دەكات بە پرۆسەی پێداچونەوە بە لیستی زانكۆكانی وڵاتانی توركیا و ئێران.”
لهو بارهوه (عەباس ئەكرەم) گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێكدا كه كۆپیهكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه و رایگهیاندوه.” كه وەزارەتەكەمان بەپێی ستاندار و پێوەر جیهانییەكان و ڕیزبەندییە جیهانییەكانی زانكۆكان، لەماوەیەكی نزیكدا دەست دەكات بە پرۆسەی پێداچونەوە بە لیستی زانكۆكانی وڵاتانی (توركیا و ئێران) لە لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێ بەتایبەت بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت لەو دوو وڵاتە درێژە بە خوێندن بدەن.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئوهشی باسكردوه.” كه بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت دوای ئەنجامدانی پرۆسەی پێداچونەوە بە لیستی نوێی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی ئەو دوو وڵاتە، لیستی زانكۆ پەسەندكراوەكانی توركیا و ئێران بڵاودەكاتەوە.
ئهكرهم زیاتر گوتوویهتی.” كه ئامانج لە پێداچونەوە بە لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی توركیا و ئێران ڕەچاوكردنی كوالێت و بنەما و پێوەری زانستی و خوێندن و دەستەبەركردنی پێوەرە جیهانییەكانە لەو زانكۆیانەی كە لەسەر ئاستی دونیا لە پێشەوەن، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزركردنەوەی ئاستی زانستی خوێندكاران، كە بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەی وڵات سەردانی زانكۆكانی ئەم دوو وڵاتە دەكەن و گەشە بە پسپۆڕییەكانیان دەدەن.