یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاریكرا.

سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى فه‌له‌كى، رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌نی ره‌مه‌زانه‌وه‌ قسه‌ی خۆی كرد و رایگه‌یاند.” كه‌ له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى جيهانى ئيسلامى، يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژى هه‌ينى (15ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018).

سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى فه‌له‌كى، له‌ باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت.” كه‌ ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ (14ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، به‌ چاو، مانگى يه‌كشه‌وه‌ى مانگى شه‌وال (شه‌شه‌ڵان) له‌ زۆربه‌ى وڵاته‌ ئيسلامييه‌كان ده‌بينرێت. هه‌ر بۆيه‌ رۆژى هه‌ينى (15ى حوزه‌يران) ده‌بێته‌ يه‌كه‌م رۆژى مانگى شه‌شه‌ڵان و يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى مانگى ره‌مه‌زان.

سه‌نته‌ره‌كه‌ ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌.” كه‌ له‌ به‌شێكى وڵاتانى ئيسلامى ئه‌سته‌م ده‌بێت مانگى يه‌ك شه‌وه‌ به‌ چاو ببينرێت.”

 

 

Back to top button