به‌رپرسانی باڵای كۆمسیۆن چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌كرا.

بەپێی بڕیاریی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق گەشتكردنی دەرەوەی وڵات لەبەرپرسانی باڵای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان قەدەغە كرا.”

به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیارەكە تەواوی بەرپرسانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەگرێتەوە ئەوانەی كە پلەكانیان لەسەروو بەڕێوەبەری گشتییەوەیە، ئەمە سەرەرای لێكۆڵینەوەو گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە دژی تەواوی بەرێوەبەرانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەناوەو دەرەوەی عێراق ئەوانەی كە دەستیان هەبووە لە یاریكردن بە دەنگەكان و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان، ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كردووە بە جوڵاندنی سكاڵا لە دژیان.

هۆكاری ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە لێژنە باڵاكەی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی چەندین ساختەكاری نێو هەڵبژاردنەكانی مانگی ڕابردووی پەرلەمانی عێراقی ئاشكرا كردووەو لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئەو پێشنیازو ئەنجامانەی پەسەندكرد كە لێژنەكە پێیگەیشتوون.”

 

Back to top button