رۆناڵدۆ و ریال مهدرید نهگهیشتنه رێككهوتن.
له بارهی رێككهوتنی نێوان رۆناڵدۆ و ریال مهدرید، رۆژنامهنووسێك چهند ههواڵێك بڵاودهكاتهوه و دهڵێت.” كه ههردوولا نهگهیشتنه رێككهوتن.”
رۆژنامەنوسێكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە.” كۆبوونەوەی هەریەكە لە نوێنەری رۆناڵدۆ و نوێنەری یانەی ریال مەدرید بەسەركەوتوویی كۆتایی نەهاتووە و هەردوولاش نەگەیشتوونەتە رێككەوتن”.
ئیدۆ ئاگێری رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیسپانی ئاشكرای كردووە : ” خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری كارەكانی رۆناڵدۆ چاوی بە ئیدارەی ریاڵ مەدرید كەوتوە بەڵام ئەنجامی كۆبونەوەكە دڵخۆشكەرنەبوە.
هەروەها هاتووە : ” هیچ كام لە دوو نوێنەرەكە بە مەرجی یەكتر رازی نەبوون ، بەتایبەت مەرجەكانی رۆناڵدۆ بە بروای ئیدارەی ریال مەدرید زۆر قورس بوون”.