بۆ ئه‌وه‌ی ده‌م و ددانتان بێ كێشه‌ بێت چای ره‌ش بخۆن.

نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌، كه‌ خواردنه‌وه‌ی چای ره‌ش له‌ رۆژێكدا، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌ پاراستنی ته‌ندروستیی ددان و تووشنه‌بوونی به‌ كێشه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی ده‌م.”
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ پێگه‌ی Times of India ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، خواردنه‌وه‌ی چا، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانی ناو ده‌م، كه‌ هۆكارن بۆ تووشبوون به‌ كلۆریی ددان و نه‌خۆشییه‌كانی پووك.”
سوده‌كانی چایی ره‌شی بریتین له‌:-

١. چای ڕەش ڕێگرە لە درووستبونی بەکتریا لە ناو دەم
٢. چا بۆ دڵ بە سوودە
٣. دژەئۆكسيدی تێدایە
٤. پێشگیری لە شێرپەنجە دەکات
٥. بە پێی پێشنیاریەکان دەرکەوتوە کە چا ئێسک بەهێز دەکات
٦. چا مەترسی تووشبوونی نەخۆشی شەکرە کەم داکات
٧. دەبێتە هۆی کەم کردنی فشار
٨. سیستەمی بەرگری بە هێزدەکات
٩. چا بە سوودە بۆ کۆئەندامی هەرس
١٠. دەبێتە ‌هۆی زیادبوونی وزە
١١. دەبێتە هۆکاری دڵخۆشبوون

Back to top button