گه‌ر به‌ رۆژوو ده‌بیت پێویسته‌ ئه‌م چوار رێنماییه‌ بزانیت.

لە مانگی رەمەزاندا پێویستە رێنماییە پزیشكییه‌كان  لەیادناکەین، بۆ ئەوەی لەگەڵ رۆژوودا پارێزگاری لە تەندروستی جەستەمان بکەین و پزیشكان رێننماییمان ده‌كه‌ین كه‌ خۆمان بپارێزین.”

چوار رێنمایی گرنگ بۆ رۆژووانان كه‌ پیویسته‌ بیزانێت:-

-پسپۆڕان رێنوێنی رۆژووگران دەکەن کە دووربکەونەوە لە خواردنەوە گازیەکان، بەتایبەت لە پارشێواندا، چونکە بڕێکی زۆر شەکر و کالۆری تێدایە، زیاتر تینو دەبیت.

-پێویستە لە شەودا بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە، بەڵام ئاگاداربە لە کاتی ژەمە خۆراکیەکاندا نابێت، بەڵکو لەنێوانی ژەمی ئێوارە و پارشێودا، بۆ ئەوەی جەستەت وشک نەبێتەوە و کرداری هەرس چالاکبێت.

-لەدوای بەربانگ بەشێوەیەی زۆر نان مەخۆ، بەجۆرێک قورسایی بچێتە سەر گەدەت، بەڵکو بڕێکی ئاسایی، دواتریش میوە و چەرەس بخۆ، هاوکات بە هێواشی بیخۆ و دوای نانی ئێوارەش راستەوخۆ مەخەوە.

-رۆژانە بۆ ماوەیەکی کەم راهێنانی وەرزش ئەنجام بدە، لایەنی کەم 30 خولەک، دوای دوو کاتژمێر تێپەڕین بەسەر خوانی ئێوارە.

Back to top button