خواردنی مێوەکان بۆ کەی گونجاوە و چۆن بیانخۆین.؟

میوەکان خۆراک گەلێکی پڕ لە سودی ڤیتامین و کانزاکانە دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە پرکردنەوەی پێداویستیەکانی لەشی مرۆڤ، بگرە ھەندی جار خواردنیشیان زەروورەتێکی تەندروستی و پڕ بایەخی لەشە.”

شارەزایان خواراک و تەندروستی دەمێکە ئەوەشیان پشت راستکردووەتەوە ئەگەر لە کاتی گونجاودا نەخورێت بە دڵنیایی سودی تەواوی لێ نابینرێت!
‌باشترین کاتەکان بۆ خواردنی میوە ئەو کاتەیە کە ھیچ خواردێکت نەخواردووە و گەدە بەتاڵە واتا کاتی برسێتی بۆئەوەی بە ئاسانی هەرس ببێت و لەش سوود لەو هەموو ڤیتامین و کانزایانە وەرگرێت، چونکە ئەگەر ڕاستەوخۆ دوای -خۆراک یان لەگەڵ خۆراکدا – بخورێت ئەوە نەک ناتوانین سوود لە تەواوی پێکهاتەکانی وەربگرین بەڵکو پرۆسەی هەرس کردن قورستر و درێژتر دەکات و جۆرێک لە دڵەکزەو ترشەڵۆکیش دروست ئەکات بە جۆرێک کە لەش نەتوانێت سود لەو خۆراکەش وەربگرێ کە پێشتر خواردووتە چونکە ئەو شەکرە سادەیەی کە لە پێک هاتەی میوەدا بوونی هەیە کاتێکی درێژی ئەوێت بۆ ئەوەی لەشی مرۆڤ بیمژێت و سودی لێ وەربگرێ بیکاتە بەرھەمێکی وا کە لەش بە کاری بھێنێ .

‌لە دوو کاتدا زۆر گرنگ و بەسوودە میوەکان بخورێن :-
‌یەکەم/ بۆ ژەمی بەیانیان چونکە گەدە بەتاڵە و لەش پێویستی بە وزەیە باشترین وزەی خێرایش لە میوەوە دەست ئەکەوێت.
‌دووەم /پێش یان پاش کار کردن یان راھێنان و مەشق کردن بۆ جێگرتنەوەی ئەو وزەیەی کە لە دەستی دەدەی لە ئەنجامی ئەو ئیش و چالاکیە فیزیکانە .

ھاوکات خراپترین و نەگونجاوترین کاتەکانیش بۆ میوە خواردن شەوانی درنگ و پێش چوونە سەر جێگەی خەوە چونکە خەوتن بۆ پشوودانە و پێویستت بە وزەی خێرا نییە ئەمە سەرەڕای ئەوەی میوەیش وەکو خۆراکی ئاسایی و فشار و نا ئاسوودەیی ئەبەخشێت بە خەوتن، وات لێ دەکات پرۆسەی خەوتنەکەت دوا بکەوێت ، پسپۆران تەندروستی و شارازایانی خۆراک رێککەوتوون و ئەوەشیان بە چەندەھا بەلگەی زانستی پشت راشتکردووەتەوە کە خراپترین کاتەکان بۆ میوە خواردن دوای ژەمەکانە دەبێت مرۆڤ خۆیی لەوە بە دوور بگرێت ئەگەر بەشێکیش بێت لە کولتور .

سەرچاوە/ food Indt -live

Back to top button