كۆمسیۆن ئه‌مڕۆ كــــــــــۆتا رۆژه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه وادەى تۆمارکردنى ناوى قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان به‌کۆتایی دێت و كۆمسیۆن ده‌ڵێت واده‌كه درێژناكهینهوه.”
له‌و باره‌وه، (شۆڕش حەسەن) بەرپرسى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاندوه.” كه ئه‌مرۆ كۆتا ڕۆژی پڕۆسەى تۆمارکردنى ناوى قەوارە سیاسییەکانه بۆ بەشداریان لەهەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە 27/5/2018 تۆماری قه‌واره‌كان دەستیپێکرد و ئەمڕۆش ئەو پڕۆسەیە کۆتایی دێت.”
بەرپرسى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” كه تا ئه‌مڕۆ زیاتر لە 20 قەوارە و لایه‌ن ناوى خۆیان تۆمار كردووه بۆ به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ، دوای ماوه‌ى بهكۆتاهاتنهكهشى ناوەکان بۆ ئەنجومەنى کۆمسیاران بەرزدەکرێنەوە بۆ پەسەندکردنی ناوى قه‌واره‌كان.”
حه‌سه‌ن ڕاشیگه‌یاند.” كه له‌به‌رواری 18 ى 6 / تاوه‌كو 20/6/2018 تۆماركردن و راستاندنى ناو هاوپهیمانێتیهكانه به‌پێى ڕێنماییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” وا بڕیاره له 30ی9 هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.”