قه‌یرانێكی دیكه‌ی ئابووری بەرێوەیە

خواكوڕك
 
گشت پرسی به‌ریتانیا بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا، له‌لایه‌ن كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌وروپا به‌ته‌واوی رێگری له‌ ده‌ره‌نجامه‌ مه‌ترسیداره‌كان كرا، كه‌ پێشبینی كرابوو دوای ده‌رچوونی ئه‌و وڵاته‌ سه‌رهه‌ڵبدات، به‌ڵام ئه‌مه‌ نه‌بۆته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی رێگری له‌ قه‌یرانی دارایی جیهانی بكات.
 
به‌ پێی راپۆرتێكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، ساڵی 2017 شه‌پۆڵێكی گه‌وه‌ره‌ی قه‌یرانی دارایی له‌ ژاپۆن و چین سه‌رهه‌ڵده‌دات و تا ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپا و له‌ وێشه‌وه‌ به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌.
 
راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ دابه‌زینێكی خێرای رێژه‌ی ئابووری وڵاتان ده‌كات و له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ چین و به‌ریتانیا رێژه‌كه‌ ئاستێكی به‌چاو تۆمار ده‌كات، و پێیوایه‌ به‌های دراوی جیهانی قه‌یرانه‌كه‌ قوڵترده‌كاته‌وه‌ و به‌ته‌واوی ئابووری هه‌ندێك وڵات ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.
 
راپۆرتەکەی سندووقی نێودەوڵەتی دراو دەشڵێت، قه‌یرانه‌كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كیه‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بازاڕە تازەپێگەیشتووەکانی جیهان، و له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهانی سێیه‌م به‌ دۆخێكی سه‌قامگیری ئابووری تێده‌په‌ڕن و له‌ هه‌ندێك وڵاتیش ئه‌گه‌ری گه‌شه‌ی ئابووری گه‌وره‌ له‌ ئارادایه‌.
Back to top button