سهرۆك بارزانی لهسهر تهقینهوهكهی بهغدا هاته سهر خهت
له پهیامێكی دا سهرۆك بارزانی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی شەوی ڕابردووی شاری سەدركردوو رایگهیاند، ئهو هێرشانهی به دهستی داعش پێناسه كردوو، رایگهیاند” هێشتا داعش و تیرۆر کۆتاییان نەهاتووە وەک بانگەشەی بۆ دەکرا و تائێستاش تیرۆریستان هەڕەشەن بۆسەر ئاساییش و ژیانی هاووڵاتیان”.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی شەوی ڕابردووی شاری سەدر دەكەین كە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێتاوان. سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
ئەو هێرشە تیرۆریستییە نیشانەی ئەوەیە كە هێشتا داعش و تیرۆر کۆتاییان نەهاتووە وەک بانگەشەی بۆ دەکرا و تائێستاش تیرۆریستان هەڕەشەن بۆسەر ئاساییش و ژیانی هاووڵاتیان.
مسعود بارزانی
7ـی 6ـی 2018