له‌سه‌ر قه‌رزداری هۆشداری تووند ده‌درێته به‌رهه‌م ساڵح

فه‌رمانگه‌ی دادنووسی یه‌كی هه‌ولێر له‌سه‌ر سكاڵای كۆمپانیایه‌كی چاپ، هۆشداری تووند ده‌دات به به‌رهه‌م ساڵح كه پاره‌یه‌كی زۆر قه‌رزاره، هی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی 5ی 2018ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، به‌رهه‌م ساڵح 8 هه‌زار دۆلار هی چاپ و بلاوكراوه‌كانی لیسته‌كه‌ی قه‌رزاره، له‌و باره‌یه‌وه فەرمانگەی دادنوسی یەکی ھەولێر لەسەر سکاڵای کۆمپانیایەکی چاپ ھۆشداری دەداتە بەرھەم ساڵح و ناچاری دەکات بە پێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیاکە ئەنجام دراوە ئەو بڕە پارەیە بداتە لایەنی دووەم”.
شایانی باسه به‌رهه‌م ساڵح بۆ 12ی 5ی 2018 لیستێكی بۆ په‌رله‌مانی عێراق دیار كردوو، له یه‌كێتی نیشتمانی جیا بویه‌وه، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 2 كورسی به‌ده‌ست هێناوه”.