دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دڵی کیم کارداشیان ناشکێنێت

لە زاری دوو بەرپرس لە کۆشکی سپی کە نەیانویست ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت، رایانگەیاند کە ترەمپ سزای زیندانی ماری جۆنسنی تەمەن ٥٣ ساڵەی کەمکردۆتەوە.
 
ئالیس ماری جۆنسن بە تێوەگڵان لە فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە ساڵی ١٩٩٦ بە سزای قورسی زیندانی ھەمیشەیی سزا درابوو، بەڵام مۆدێلکاری بەناوبانگی جیهانی کیم کارداشیان هەفتەی رابردوو بە مەبەستی داواکردن بۆ لێخۆشبوون لە جۆنسن گەیشتە کۆشکی سپی و لەگەڵ ترەمپ کۆبووەوە”.
 
پێشتریش جێرارد کوشنەر، زاوای ترەمپ سەبارەت بە بابەتی جۆنسن چەندین مانگ لەگەڵ کارداشیان لە گفتوگۆ بووە
Back to top button