هه‌وڵی سوتاندنی ده‌نگی پێشمه‌رگه له‌لایان ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح”
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، په‌رله‌مانی عێراق كه به‌به‌شداری ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ئه‌نجامدراوه‌و بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تی دراوه، كه ئامانجی ئه‌م بریاره‌ش ته‌نها ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، نه‌ك ده‌نگی سوپای عێراقی و حشدی شه‌عبی”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ” له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵده‌ده‌ن، ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بسووتێنن، پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تیش ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان بێت كه ده‌كاته ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان”.
پێشتر ئه‌م لایانانه نارازی بوون له ده‌نگه دزراوه‌كانی سلێمانی، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌وڵی سوتاندنی ده‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه زیاتر له 100 هه‌زار ده‌نگی ئیزیدیه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه سوتێنراوه، ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌ر نرخێك بێت، ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ش بسووتێنن، ئامانجه‌كانیشیان ته‌نها ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه، نه‌ك ده‌نگه دزراوه‌كانی سلێمانی”.