رێبوار سیوەیلی: له‌باسی ریفراندۆم دا دووروو و هه‌ڵپه‌رست و سه‌ربه‌خۆخواز ده‌ركه‌وتن

مامۆستایی زانكۆ و نووسه‌ر رێبوار سیوه‌یلی له‌ نووسینێكدا له‌ژێر ناوی” بەرەو ترس شکاندن لە بەهایەکی بەرزی نەتەوەیی” باس له‌ پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” پێش ڕیفراندۆم، کەسانێک هەبوون ڕیفراندۆمخواز بوون، کە پاش ڕیفراندۆم پێیان دەگوترێت: ڕیفراندۆمچی”.

هه‌روه‌ها رێبوار سیوه‌یلی له‌ نووسینه‌كه‌شی دا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك بڵاوی كردۆته‌و، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دا ده‌شنووسێـ”لەکاتی ڕیفراندۆمدا کەسانێک هەبوون دژی ڕیفراندۆم بوون، کەچی لە کاتی دەنگداندا وەک ڕیفراندۆمچی عەیارە بیست و چوار خۆیان دەرخست، له‌ خاڵی سێهه‌میش دا ده‌نووسێـ”لە دوای ڕیفراندۆم، کەسانێک هەبوون پاشگەز بوونەوە و بە ڕیفراندۆمخوازەکانیان گوت: “ڕیفراندۆمچی” و خۆیان وەک قارەمانی دژەڕیفراندۆم ناساند.

 
سیوه‌یلی ده‌شنووسێـ” مێژوو بە ڕیفراندۆمچییەکانی پێش ڕیفراندۆم دەڵێت: سەربەخۆییخواز، بە قارەمانە عەیار بیست و چوارەکان دەڵێت: هەلپەرست، بە جوێنفرۆش و ناووناتۆرەچییەکانیش دەڵێت: دووڕوو، له‌ خاڵی پێنجه‌ م و كۆتایی نووسینه‌ به‌خاڵه‌كه‌ی دا ده‌شنووسێـ” ڕیفراندۆم لە مێژوودا هەر یەک ڕووی هەیە: ئازادیخوازی.
Back to top button