سه‌رۆك بارزانی و د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌ ..بزانه‌ باسی چیان كردووه‌

ئه‌مرۆ 7ی 6ی 2018 سه‌رۆك بارزانی له‌ سلاحه‌دین پێشوازی له‌ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری شەرعیی كەركووك, رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هاوكێشە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقيان تاووتوێكرد.

به‌ گوێره‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا له‌ باره‌ی و دوایین پێشهاتەكان ئاڵوگۆڕ كرا و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی ئاییندەی عێراق هەڵسەنگێندرا.

به‌ گوێره‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی” له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی بڕیاری دەستگیركردنی دكتۆر نەجمەدین كەریم كرا و دەركەوت ئەو دادوەرەی بڕیاری دەستگیركردنی بەڕێز رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكی دەركردبوو، ھەر ئەویش بڕیاری دەستگیركردنی پارێزگاری شەرعیی كەركووكی دەركردووە, ئەوەش بە فیتی خیانەتكارانی ١٦ـی ئۆكتۆبەرە و درێژەی ھەمان خیانەتە.

Back to top button