وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر ئاشكرابوونی پرسیاره‌كانی ووزاری هاته‌ده‌نگ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەبارەی پرسیاری تاقیكردنەوەكانەوە هاتەدەنگ و لەڕاگەیەنراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ “خواكوڕك” نێردراوه‌ هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە گوایە پرسیاری تاقیكردنەوەكان گۆڕابن و ئاشكراشیدەكات: ئاستی دەرچوون لە تاقیكردنەوەكانی ئەم خولە بە تاقیكردنەوەكەی ئەمڕۆشەوە لە نێوان رێژەی (٢٠% بۆ ٢٦%)ـە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی٦ی٢٠١٨ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا، ڕایگه‌یاند:” ماوەى چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە نەناسراوەکان، پرسیارى کۆن بڵاو دەکرێنەوە گوایە هى ئەمساڵن و ئەوەى جێگەى داخە هەندێک خەڵکى ناسراویش بێ وەبەرچاوگرتنى هەستى بەرپرسیاریەتى و ئەخلاقی، شەیر و پۆستى دەکەن، بێ ئەوەى بیر لە کاریگەرییە خراپ و نەرێنییەکانى ئەم کردەیە لەسەر دەروونى قوتابی و خوێندکاران بکەنەوە”.
 
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌” لە دوو ڕۆژى ڕابردوو، چەند پەڕەیەکى ئینگلیزى بە چەندین شێوە بڵاو کرانەوە گوایە تاقیکردنەوەى ئەوڕۆى ئینگلیزییە، بەڵام ئەوڕۆ بەیانى بە بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکە دەرکەوت ئەم کارانە هیچ بنەمایەکى ڕاستییان نییە و تەنیا بۆ شێواندنى دەروونى قوتابی و بازرگانیکردن و زیادکردنى لایک و شەیرکردنى پەیجەکانە و تەنانەت هەندێکیش بانگەشەى ئەوەیان دەکرد گوایا پرسیارەکان بە شەوێک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى ئەزموونەکانەوە گۆڕدراون، لە کاتێکدا هەموومان دەزانین پڕۆسەى ئامادەکردنى پەڕەى تاقیکردنەوەیەک بۆ نزیکەى ٧٠ هەزار قوتابی زیاتر لە ٥ ڕۆژى دەوێت، ئیتر چۆن دەکرێت لە شەوێکدا ئەم کارە ئەنجام بدرێت”.
 
له‌ كۆتایی دا وه‌زاه‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌شڵێت:”قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست و کەسوکارە بەڕێزەکانیان دڵنیا دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکان زۆر باش و تۆکمە بەڕێوە دەچن و هەمووش دەزانین ساڵى ڕابردوو ١٠٠ قووتابی و خوێندکارە یەکەمەکانى سەر ئاستى هەرێم لە بنەماڵەى هەژار و ئەو قوتابیانە بوون کە لە پۆلى ١٠ و ١١ى ئامادەیی نمرەیان باش هەبوو. وەک وەزارەتى پەروەردەش بەدواداچوونمان کردووە و دەکەین بۆ هەموو ئەو کەسانەى کە هۆکار بوون لە شێواندنى دەروونى قوتابی و خوێندکاران و دروستکردنى فەوزا و هەر وەک دوو ساڵى ڕابردوو دەیاندەینە دادگا و سزا دەدرێن!”.
Back to top button