یه‌كێتی پاكانه بۆ توركیا خۆی بێبه‌ری له په‌كه‌كه ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/cfghjkl.jpg)
پاش ئەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تۆمه‌تباركرد به یارمەتیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئێستا یەکێتی لەپێناو ڕازیکردنی تورکیا، خۆی لە پەکەکە بێبەری دەکات .
ساڵانێكه میدیای فه‌رمی و نافه‌رمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، بە شێوەی ئاشکرا و وەک شانازی‌کردن، باس لە هاریکاریکردنی پەکەکە ده‌كه‌ن ،ناوبه‌ناویش له ڕێگه‌ی گوتاری توندوئاگرینه‌وه بونه‌ته ئاگرخۆشكه‌ری نێوان كورد‌و تورك ،هه‌ندێكجاریش باس له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ده‌كه‌ن بۆ په‌كه‌كه به‌مه‌به‌ستی هه‌لگیرساندنی ئاگری شه‌ڕو توندوتیژی .
ەڵام دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مەولوود چاویشئۆغڵوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشکرای کرد کە زانیاری‌یان لەسەر یارمەتیدانی پەکەکە لەلایەن یەکێتی هەیە و وه‌زیرێكی یه‌كێتیش هه‌ندێك زانیاری بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرا كردووه كه یه‌كێتی هاوكاری و یارمه‌تی په‌كه‌كه ده‌كات .
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی٦ی٢٠١٨ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی، لە میانی پێشوازیکردنی لە ھاکان قەرەچای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، جگە لە بێبەری کردنی یەکێتی لە پەکەکە، سەرسوڕمانی و نیگەرانی یه‌كێتی نیشان داوە، بەرامبەر بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا ”کە یەکێتی تۆمەتبار دەکات بە یارمەتیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان – پ.ک.ک).
شایه‌نی ئاماژه پێدانه به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره مانگی 3ی ئه‌مساڵ نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی كرد ،له نامه‌كه‌یدا نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” توركیا نیگه‌رانه له یه‌كێتی ،چونكه یه‌كێتی ده‌عمی په‌كه‌كه ده‌كات و ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی ترسناكه‌و ئه‌نجامی لێدوانی هه‌ندێك كه‌سی ناو یه‌كێتی یه كه له ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و ناوچه‌كه‌یان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه “.