دەگەرێتەوە ئەوروپا
خواكوڕك
دوو رووداوی جیهانی، كوشتنی ئوسامه بن لادن به‌ده‌ست هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و ده‌ركه‌وتنی داعش له عێراق و سوریا، ماوه‌ی سێ ساڵ رۆڵ و كاریگه‌ری رێكخراری تیرۆریستی قاعیده‌ی له نێو تۆره تیرۆریستیه جیهانیه‌كاندا بێ كاریگه‌ر هێشته‌وه، به‌ڵام به نزیك بوونه‌وه له كۆتایی هاتنی داعش له عێراق، چاڵاكیه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له هه‌ندێك وڵات ده‌ستی پێكردۆته‌وه.
ده‌ركه‌وتنوه‌ی چاڵاكیه خۆكوژیه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌و رێكخراوه له ئه‌فغانستان و ئه‌نجامدانی كرده‌وه كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی له لیبیا و گه‌شه‌كردنی له یه‌مه‌ن و جارێكی‌تر دروستبوونه‌وه‌ی له سوریا، سه‌ره‌تایه‌كن كه ئه‌وروپا هۆشداری و ئاماده‌كاری بۆ دووباره به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه بگرێته‌به‌ر.
رۆژی 5ی تشرینی یه‌كه‌م مایكڵ فالكۆن وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا به رۆژنامه‌ی (تایمز)ی ئینگلیزی راگه‌یاندووه، ترسی وڵاتەکەی لە گەشەکردنەوەی قاعیدە یەکێکە لەو هۆکارانەی سەربازە بەریتانییەکان لە ئەفغانستان ناکێشێنێتەوە.
فالكۆن ده‌شڵێت، ره‌نگه له كۆتاییه‌كانی ساڵی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی فراوان ئو رێكخراوه جارێكی‌تر له‌ناوچه‌كه گه‌شه بكات و پێ بخاته‌وه نێو زۆر وڵاتی نوێ. هه‌روه‌ها ده‌شلێت، قاعیدە هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە لەسەر هەموو وڵاتانی ئەوروپا و پلان بۆ هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتانە دادەنێت.